كەش و هەوای رۆژی شەممە

19/04/2019

 

پێشبینی دەكرێت رۆژی شەممە لێزمەباران زۆربەی ناوچەكانی باشوری كوردستان بگرێتەوە و پلەكانی گەرماش نزمدەبنەوە. 

بەڕێوبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم رایگەیاند، رۆژی شەممە 20 ی نیسان، ئاسمانی سەرجەم ناوچەكانی باشوری كوردستان نیمچەهەور دەبێت، هەندێك جار بۆ هەوری تەواو دەگۆڕێت لەگەڵ دابارینی لێزمەباران و هەورە تریشقەی پچڕ پچڕ.
سەبارەت بە خێرایی با پێشبینی كراوە، لە نێوان 5 بۆ 15 كیلۆمەتر لە كاتژمێرێكدا بێت و پێشبینیەكانیش بۆ نزمترین و بەرزترین پلەكانی گەرما بەم جۆرەن: 
هەولێر: نزمترین 8 بەرزترین 18
سلێمانی: نزمترین 8 بەرزترین 18
دهۆك: نزمترین 8 بەرزترین 17
كەركوك: نزمترین 10 بەرزترین 21 پلەی سیلیزی.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group