عیراق ژمارەیەك میدالیای لەشجوانی بەدەستهێنا

20/04/2019 وەرزش

نەوا
لە پاڵەوانێتییەكی خۆرئاوای ئاسیادا، هەڵبژاردەی لەشجوانیی عیراق دوو میدالیای ئاڵتون و میدالیایەكی زیوی بەدەستهێنا.
لە گەڕی سێیەمی پاڵەوانێتی لەشجوانیی خۆرئاوای ئاسیا، كە رۆژانی 18 تا 21ی مانگ لە بەحرێن بەڕێوەدەچێت، هەردوو یاریزان پشدەر و رێدار یاریزانانی كوردی هەڵبژاردەی عیراق توانییان میدالیای ئاڵتون لە كۆمەڵەی فیزیك و كلاسیك لەرۆژی یەكەمی پاڵەوانێتیەكەدا بەدەستبهێنن.
هەروەها ئوسامە توانی ببێتە خاوەنی میدالیای زیو و مەهدیش پلەی چوارەمی بەدەستهێنا، زەید عوبەیدیش بووە خاوەنی پلەی پێنجەم، هەروەها هەریەكە لەیاریزانان پێشكەوت و ئاریان لە پلەی شەشەمدا دەبینرێن.
پێشبینی دەكرێت یاریزانانی عیراق لە ركابەرایەتیەكانی لەشجوانی بتوانن رۆژانی شەممە و یەكشەممە ببنە خاوەنی میدالیای زیاتر.


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group