نەوا
شەوی شەممە 20-4-2019 یانەی یوڤانتۆس نازناوی خولی تۆپی پێی ئیتاڵیای بۆ خۆی مسۆگەر كرد، هەرچەندە پێنج هەفتەی یارییەكانی خولەكەش ماوە.
یوڤی لە هەفتەی 33ی سیریا ئەی میوانداری فیۆرەنتینای كرد و بە 2 گۆڵ بەرانبەر بە گۆڵێك سەركەوتنی نوسییەوە، بەو سێ خاڵەی بەدەستیهێنا، كۆی خاڵەكانی گەیاندە 87 و توانی 33یەمین نازناوی خولی تۆپی پێی وڵاتەكەی لە مێژوویدا بنوسێتەوە، هەروەك هەشتەم جارە لەسەر یەك دەبێتە خاوەنی جامی خولەكە.
بەگوێرەی داتاكانی تۆڕی هەواڵی "ئۆپتا" بۆ سەرژمێری، یوڤانتۆس یەكەم یانەی نێو هەر پێنج خولە گەورەكەی ئەوروپایە (ئینگلیزی، ئیسپانی، ئیتاڵی، ئەڵمانی و فەرەنسی) كە توانیبێتی هەشت وەرزی یەك لەدوای یەك نازناوی خولی ناوخۆیی بەدەستبهێنێت.