"هیچ هێزێكی سیاسی ناویان بۆ حكومەتی داهاتووی سوودان پێشكەش نەكردووە"

21/04/2019 جیهان

 

سەرۆكی ئەنجومەنی سەربازی راگوزەر لە سوودان دەڵێت، عومەر بەشیر، سەرۆكی لە كارلادراو لە بەندیخانەیە، ئامادەیی خۆیشی بۆ رادەستكردنی دەسەڵات بە مەدەنیەكان راگەیاند.
عەبدولفەتاح بورهان سەرۆكی ئەنجوومەنی سەربازیی راگوزەر لە سوودان، لەگەڵ سەرۆكی كۆمیسیۆنی یەكێتیی ئەفریقیا كۆبووەوە و لەو دیدارەدا سەبارەت بە عومەر بەشیر سەرۆكی لەكارلادراوی وڵاتەكەی وتی: لە ئێستادا لە بەندیخانەیە، باسی لەوەشكرد، "لەو خانووەی كە بەشیر تیایدا دەمایەوە، دەستمان گرتووە بەسەر حەوت ملیۆن یۆرۆ و 350 هەزار دۆلار".
سەرۆكی ئەنجوومەنی سەربازیی راگوزەر لە سوودان، لەبەشێكی تری قسەكانیدا وێڕای دەربڕینی ئامادەیی خۆی بۆ رادەست كردنی دەسەلات بە هێزە سیاسی و مەدەنیەكان رایگەیاند: "هیچ هێزێكی سیاسیی ناویان بۆ حكوومەتی داهاتوو پێشكەش نەكردووە".
هاوكات وتیشی: "بەرپرسانی پلە یەك لە دەزگای ئاسایش و هەواڵگرییمان رەوانەی خانەنشینی كردووە".
هەر لەو دیدارەدا عەبدولفەتاح بورهان ئاشكراشی كرد: "چەند بەڵێنێكیان لە سعوودیەوە پێگەیشتووە بۆ دابینكردنی سووتەمەنی و پێداویستی دیكە".

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group