نەوا
بوومەلەرزەیەك بە گوڕی 6.4 فلیپینی هەژاند و بووە هۆی شڵەژانی دانیشتوانی مانێلای پایتەخت.
ناوەندی رووپێویی جیۆلۆجی ئەمریكا "USGS" بڵاویكردەوە، بوومەلەرزەیەك بە گوڕی 6.4 كە ناوەندەكەی شاری گوتاد بووە و دەكەوێتە دووری 100 كیلۆمەتر لە باكووری مانێلای پایتەخت، روویداوە.
ئاماژە بەوەكراوە، بوومەلەرزەكە بە قووڵایی 40 كیلۆمەتر لە توێكڵی زەویدا روویداوە و لە مانێلای پایتەخت بووە هۆی شڵەژانی دانیشتوان و ژمارەیەك لە هۆتێل و ناوەندەكانی بازاڕكردن لە شارەكە چۆڵكراون.
بەلام تا ئێستا هیچ زانیارییەك بڵاونەكراوەتەوە سەبارەت بە بوون یان نەبوونی قوربانی لە ئەنجامی بوومەلەرزەكەدا.