سەدر: عێراق كێبڕكێ لەسەر پلەی یەكەمی سەیركردنی فیلمی رووت دەكات

22/04/2019 عێراق

 

رێبەری‌ رەوتی‌ سەدر دەڵێت، عێراق كێبڕكی لەسەر پلەی یەكەمی سەیركردنی فیلمی رووت دەكات، هەروەك رەخنەش لە چەند دیاردەیەكی وەك بڵاوكردنەوەی هەواڵی ساختە، ناوزڕاندن و دووبەرەكی نانەوە دەگرێت لە تۆڕەكۆمەڵایەتیەكان.
موقتەدا سەدر رێبەری‌ رەوتی‌ سەدر لە هەژماری‌ تایبەتی‌ خۆی‌ لە تۆڕی‌ كۆمەڵایەتی‌ تویتەر رایگەیاند كە "یەكێك لەو ئافەتانەی كە عیراقی‌ گرتووەتەوە بینینی‌ فیلمی‌ رووتە".
نوسیویشیەتی: "لە ئێستادا عیراق كێبڕكێ لەسەر پلەی‌ یەكەمی‌ دەكات لە تەماشاكردنی‌ فیلمی‌ رووتدا".
ئاماژەشی‌ بەوەداوە كە "ئیغرای‌ ئافرەتان بۆ پیاوان هەیە و بەپێَچەوانەشەوە، هەروەك پیاوان هەڕەشە لە ئافرەتە پاكەكان دەكەن كە وێنەكانیان لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاودەكەنەوە".
رێبەری‌ رەوتی‌ سەدر باسی‌ لەوەشكردووە كە "لە عیراقدا غەیبەتكردن و بڕیاردانی‌ بەپەلە و هەواڵی‌ هەڵبەستراو و جنێودان و بڵاوكردنەوەی‌ گرتەی‌ ڤیدیۆیی بێ بەها و بڵاوبوونەوەی‌ دووبەرەكی تائیفی بوونی هەیە".

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group