نه‌وا
نه‌دا شه‌وكه‌ت ئه‌ندامى لیژنه‌ى ئابورى و وه‌به‌رهێنان له په‌رله‌مانى عیراق هۆشدارى ده‌دات له‌وه‌ى ئه‌گه‌ر به‌رده‌وام مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئێران‌دا بكرێت، ئه‌وا ئه‌مریكا سزاى ئابوریش به‌سه‌ر عیراقدا ده‌سه‌پێنێت.
نه‌دا شه‌وكه‌ت له‌لێدوانێكى رۆژنامه‌وانیدا ئاماژه‌ى به‌وه‌داوه، پێویسته عیراق بۆچوونه‌كان له‌نێوان ئه‌مریكا و ئێران له‌یه‌ك نزیكبكاته‌وه و ببێته كۆترى ئاشتى له‌نێوان هه‌ردوولادا، ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ش ئه‌سته‌م بوو، ئه‌وا پێویسته سه‌یرى وڵاته‌كه‌ى خۆمان بكه‌ین، چونكه هیچ چاره‌یه‌كى تر نییه.
وتیشى "ئه‌گه‌ر عیراق له‌مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئێران‌دا به‌رده‌وام بێت ئه‌وا سزاكانى ئه‌مریكا، عیراقیش ده‌گرێته‌وه و دووباره گه‌مارۆى ئابورى ده‌خرێته‌وه‌سه‌ر".
به‌وته‌ی ئه‌و په‌رله‌مانتاره، پێشتر عیراق خاوه‌نى پیشه‌سازى و كشتوكاڵ بوو، به‌ڵام ئه‌مڕۆ رێژه‌یه‌كى زۆر بێكارى و هه‌ژارى تێدایه و كشتوكاڵ و پیشه‌سازیش بوونیان نییه، ئه‌گه‌ر گه‌مارۆی بخرێته‌وه‌سه‌ر، ئه‌وا عیراق كۆتایى دێت.
رۆژى دووشه‌ممه وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا ئاشكرایكرد، چیتر رێگه به‌و وڵاتانه نادرێت مامه‌ڵه‌ی نه‌وت له‌گه‌ڵ ئێران‌دا بكه‌ن، كه پێشتر رێگه‌یان پێ‌درابوو، ئه‌و وڵاته‌شی مامه‌ڵه‌كه‌ی درێژه‌پێبدات سزا ده‌درێت ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر هاوپه‌یمانی واشنتۆنیش بێت.