بەهۆی سەرما و بەفرەوە سن لە گەنمی جوتیاران دەدات

23/04/2019

نەوا-لاڤە كوردە 
بەهۆی بەردەوامی وەرزی سەرما و شەپۆلی باران و بەفری چەند رۆژی رابردو، سن لە گەنمی جوتیاران دەدات و سەرۆكی لیژنەی كشتوكاڵیش لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی دەڵێت "پێویستە وەزارەتی كشتوكاڵ بەجدی بێتەسەرخەت ئەگینا جوتیاران دەست بەتاڵ دەبن".
كاسترۆ مەعروف سەرۆكی لیژنەی كشتوكاڵ لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بۆ رادیۆ نەوا وتی "گومانی تێدانییە ئەم وەرزە كاریگەری زۆر خراپی لەسەر بەروبومی گەنمی جوتیاران كردوە و كۆمەڵێك مێروو پەیدابوون بە تایبەت سن، ئەوەش جوتیارانی زۆر نیگەران كردوە".
وتیشی "بەداخەوە وەزارەتی كشتوكاڵ كەمترین دەرمانی بۆ بەڕێوەبەرایەتیەكانی كشتوكاڵ ناردوە و لە ئاستی پێویستدا نین، وەرزی كەشوهەوا زۆر نالەبارە و پێویستە وەزارەت بەجدی بێتەسەرخەت ئەگەرنا ئەمساڵ جوتیاران دەست بەتاڵ دەبن و بەروبومی كشتوكاڵ بە تایبەت گەنم روو لە كەمیدەكات، گەنمەكانیشیان ناتوانرێت بكرێت بە ئارد".


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group