دلاوه‌ر ئاژگه‌یی: له یه‌كێتی ئه‌وروپا هه‌رێمی كوردستان به جدی تر وه‌رده‌گرن
23/04/2019
نه‌وا-سه‌عید عه‌بدوڵڵا-هه‌ولێر
دلاوه‌ر خالید ئاژگه‌یی نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له یه‌كێتی ئه‌وروپا ده‌ڵێت، یه‌كێتییه‌كه به‌رده‌وام پێداگری له‌سه‌ر چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌رێم به‌غدا ده‌كاته‌وه به‌تایبه‌تیش له رێگه‌ی ده‌ستوره‌وه.
له‌باره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی یه‌كێتیی ئه‌وروپا و هه‌رێمی كوردستان، دلاوه‌ر خالید ئاژگه‌یی نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێم له‌و كیشوه‌ره به‌رادیۆ نه‌وای راگه‌یاند، له‌دوای ریفراندۆم و پرسی سه‌ربه‌خۆیی كوردستانه‌وه، كه په‌یامێكی گرنگ بوو بۆ جیهانى ده‌ره‌وه، له یه‌كێتی ئه‌وروپا، هه‌رێمی كوردستان به جدی تر وه‌رده‌گرن و به هێزتریش قسه‌ی له‌سه‌ر ده‌كه‌ن، ئینجا بڕیاریش ده‌رچوه، كه ده‌بێت كێشه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا به ده‌ستور چاره‌سه‌ر بكرێن و هه‌مووان حه‌زده‌كه‌ن هاوكارمان بن له چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كاندا.
وتیشى "یه‌كێتی ئه‌وروپا له رێگه‌ی دامه‌زراوه‌كانیه‌وه به‌وردی چاودێری پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌رێم ده‌كه‌ن، به‌تایبه‌تی ئێستا كه یه‌كێتی ئه‌وروپا سه‌رقاڵی هه‌ڵبژاردنه‌كانه".
له‌باره‌ی پرسی جینۆسایدی كوردی ئێزدی-یش، خالید ئاژگه‌یی باسی له‌وه‌كرد، له یه‌كێتی ئه‌وروپا پرسی جینۆسایدی ئێزدییه‌كان بڕیاری له‌سه‌ر ده‌رچوه و كۆتاییپێهاتوه.