ئەنجامی راپرسی میسر بۆ گۆڕانكاری لە دەستوور راگەیەندرا و بەپێی ئەو ئەنجامەش زۆرینەی بەشداربوان دەنگیان بە گۆڕینی دەستور داوە.
دەستەی نیشتیمانی هەڵبژاردنی میسر رایگەیاند، رێژەی بەشداریكردن لە راپرسی بۆگۆڕینی دەستووری وڵاتەكە 44.33% بووە.
ئاماژە بەوەشكراوە، 88.33%ی بەشداربوانی راپرسییەكە دەنگیان بە گۆڕینی دەستووری وڵاتەكە داوە كە تێیدا رێگە بە عەبدولفەتاح سیسی، سەرۆكی ئێستای میسر دەدات تا ساڵی 2030 لە دەسەڵات بمێنێتەوە.
بەپێی دەستوری ئێستای میسر، ماوەی سەرۆكایەتی سیسی كە چوار ساڵە و لە ئێستادا لە خولی دوەم و كۆتاییدایە، ساڵی 2020 كۆتایی دێت، بەڵام بەگۆڕانكاری لە دەستور، دەرفەتی پێدەدرێت بۆ ئەوەی نزیكەی 11 ساڵی تر لە دەسەڵاتدا بمێنێتەوە.