بافڵ تاڵەبانی: ئێمە ئامادەین سبەی لەگەل پارتی كۆبینەوە

23/04/2019

نەوا  - سەعید عەبدولڵا -  هەولێر

بافڵ تاڵەبانی كوڕی سكرتێری كۆچكردووی یەكێتی ڕایگەیاند كە ئامادەن لەگەڵ پارتی كۆببنەوە و كۆبوونەوەی سێ قۆڵێش لە نێوان پارتی ویەكێتی و گۆڕانیش بەڕێوە دەچێت.
لە لێدوانێكدا بۆ ڕۆژنامەنووسان بافڵ تاڵەبانی لە پەراوێزی لە مەراسیمی جەژنی لەدایك بوونی شاژن ئەلیسابێسی شاژنی بریتانیا، لە هەولێر ڕایگەیاند: كە بەیەكەوە حكومەتێكی هەرێمی كوردستان دادەمەزرێنن و ئەوەی خزمەتی خەڵكی كوردستان نەكات كورد نییە.
وتیشی "یەكێتی و پارتی و گۆڕانیش یەك بۆچوونیان لەبارەی كەركووكەوە هەیە". هەرچی لەبارەی پۆستەكانی یەكێتیشە لە حكومەتی داهاتوو بافڵ تاڵەبانی هیچ زانیارییەكی بە ڕۆژنامەنووسان نەدا.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group