نه‌وا
رۆژی چوارشه‌ممه دادگاییكردنی سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش هاوسه‌رۆكی پێشووی هه‌ده‌په به‌ڕێوه‌چوو، دادگا بڕیاری دا ئه‌مڕۆش دانیشتنه‌كه به‌رده‌وام بێت.
ده‌میرتاش هاوسه‌رۆكی پێشووی هه‌ده‌په زیاتر له دوو ساڵه له زیندانه و به‌تۆمه‌تی (به‌ڕێوه‌بردنی رێكخراوی تیرۆریستی، پرۆپاگه‌نده‌كردن بۆ رێكخراوی تیرۆریستی، پێشێلكردنی یاسای خۆپیشاندان و گردبونه‌وه، هاندانی خه‌ڵكی بۆ رق و كینه و دوژمنكاری، هاندانی خه‌ڵكی بۆ پابه‌ندنه‌بوون به یاساكانه‌وه، هاندان بۆ ئه‌نجامدانی تاوان و ستایشكردنی تاوان و تاوانبار) درێژه به دادگاییكردنی دراوه.
رۆژی چوارشه‌ممه 24-4-2019، له دادگای 19یه‌می سزا قورسه‌كانی ئه‌نقه‌ره دانیشتن له‌سه‌ر دۆسیه‌كه‌ی ده‌میرتاش به‌ڕێوه‌چو، به‌ڵام ده‌میرتاش و هه‌ندێك له پارێزه‌ره‌كانی له‌گرتوخانه‌ی جۆری Fی ئه‌درنه‌وه له‌ڕێگه‌ی سیستمی راسته‌وخۆی ده‌نگ و ره‌نگه‌وه به‌شدارییان تێدا كرد، هاوكات پارێزه‌ره‌كانی دیكه‌ی ده‌میرتاش و هه‌ندێك له په‌رله‌مانتارانی هه‌ده‌په له‌هۆڵی دانیشتنه‌كه ئاماده‌بون.
ده‌میرتاش له دانیشتنه‌كه‌دا سه‌باره‌ت به سێ تۆمه‌تی جیاجیا به‌رگریی له‌خۆی كرد و وتی "ساڵی 2011 هه‌ده‌په رێژه‌ی 06%ی ده‌نگه‌كانی به‌ده‌ستهێناوه و له‌ئێستادا ده‌نگه‌كانمان زۆر زیادی كردووه و ئه‌گه‌ر هه‌ڵبژاردنی گشتی به‌ڕێوه‌بچێت رێژه‌ی نزیكه‌ی 15% به‌ده‌ستده‌هێنین".