نه‌وا
په‌یوه‌ندی یاریزانه پیشه‌وه‌ره‌كان (PFA)، باشترین 11 یاریزانی ساڵی له خولی نایابی ئینگیلته‌را "پرێمیه‌ر لیگ"دا راگه‌یاند.
به‌پێی راگه‌یه‌نراوێكی په‌یوه‌ندییه‌كه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، یاریزانانی هه‌ردوو یانه‌ی مانچسته‌ر سیتی و لیڤه‌رپوول له‌نێو ئه‌و 11 یاریزانه‌دا به‌چڕی ده‌بینرێن. له لیسته‌كه‌دا ناوی شه‌ش یاریزانی مانچسته‌ر سیتی، چوار یاریزانی لیڤه‌رپوول و یاریزانێكی مانچسته‌ر یۆناتید تۆماركراوه.
محه‌مه‌د سه‌ڵاح یاریزانی میسری، كه وه‌رزی رابردوو به باشترین یاریزانی ئینگلته‌را ده‌ستنیشانكرا، له‌م وه‌رزه‌دا به‌ربژێر نه‌كرا و ناوی له لیسته‌كه‌دا نابینرێت.
لیستی 11 یاریزانه‌كه به‌م شێوه‌یه:
گۆڵپارێز: ئێدێرسن مۆرایس (مانچسته‌ر سیتی)
هێڵی به‌رگریی: ترێنت ئه‌لێكسانده‌ر-ئارنۆڵد (لیڤه‌رپوول) ، ڤیرجیل ڤان دیجك (لیڤه‌رپول)، ئه‌یمێریك لاپۆرتی (مانچسته‌ر سیتی)، ئه‌ندریو رۆبێرتسن (لیڤه‌رپوڵ).
هێڵی ناوه‌ڕاست: پاوڵ پۆگبا (مانچسته‌ر یۆنایتد)، فێرناندینۆ (مانچسته‌ر سیتی)، بێرناردۆ سیلڤا (مانچسته‌ر سیتی).
هێڵی پێشه‌وه: ره‌حیم ستێرلینگ (مانچسته‌ر سیتی)، سێرجیۆ ئه‌گوێرۆ (مانچسته‌ر سیتی)، سادیۆ مانی (لیڤه‌رپوڵ).