لە كەركوك شەش چەكداری داعش كوژران

26/04/2019 عێراق

 

لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی ھێزە ئەمنییەكانی عێراق لە شاری كەركووك لە دژی داعش، شەش ئەندامی ئەو رێكخراوە كوژران.
سەعد حەربیە فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەكانی كەركووك، لە لێدوانێكیدا رایگەیاند كە ئۆپەراسیۆن لە دژی داعش لە باشووری شاری كەركووك دەستیپێكردووە. 
حەربیە راشیگەیاند كە لە نزیك شارۆچكەی داقوق شەش تیرۆریستی داعش كوژراون. 
سەعد حەربیە ئاشكراشی كرد كە لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنەكەدا دەستگیراوە بەسەر ژمارەیەكی زۆری چەك و تەقەمەنی تیرۆریستان و راشیگەیاند كە ئۆپەراسیۆنەكە دوو رۆژ دەخایەنێت.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group