بەرپرسێكی یەكێتی: رێوشوێنی توند دژی راكان جبوری دەگرینەبەر

26/04/2019

 

بەرپرسێكی یەكێتی لە كەركوك دەڵێت: بەهیچ شێوەیەك ڕاكان جەبوری پارێزگاری بەوەكالەت ناتوانێت ئەنجومەنی پارێزگا سڕ بكات و یەكێتیش هەنگاوی توند دەگرێتەبەر.
ڕەوەند مەلا مەحمود، جێگری لێپرسراوی مەڵبەندی كەركوكی یەكێتی، ڕایگەیاندوە، پارێزگاری كەركوك بەوەكالەت، ناتوانێت نوسراو ئاراستەی وەزارەتەكان بكات بۆ ئەوەی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك سڕبكات و ئەو هەنگاوە لەدەسەڵاتی ئەودا نییە، لەكاتێكدا كەبەوەكالەت ئەو پۆستە بەڕێوە دەبات.  
رونیشیكردەوە، ئەنجومەنی پارێزگاكان نوێنەرایەتی شارەكانیان هەیە، بەڵام ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك لە ژێر یاسای بریمەردا كار دەكات و كۆمەڵێك یاسا هەیە نایگرێتەوە.
لەبارەی هەوڵەكانی پارێزگاری بەوەكالەتی كەركوكیش بۆ سڕكردنی كارەكانی ئەنجومەنی پارێزگا، بەرپرسەكەی یەكێتی وتی: پارێزگار هەرهەنگاوێك دژ بەئەنجومەنی پارێزگا بدات، ئێمەش ڕێوشوێنی توند دژی هەنگاوەكانی دەگرینەبەرو كارەكانی سڕدەكەین.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group