توركیا دەیەوێت عەفرین لە ناوچەكانی دەوروبەری داببڕێت

26/04/2019

 

بەپێی سەرچاوەیەك توركیا لە رێگەیە دروستكردنی دیوارێكەوە هەوڵی دابڕینی عەفرین لە دەوروبەری دەدات و هەوڵەكانیشی بۆ گۆڕینی دیموگرافیای شارەكە بەردەوامە.
ئاژانسی هەواڵی فورات بڵاویكردەوە، دەوڵەتی توركیا لە دوای داگیركردنی عەفرین رۆژ لە دوای رۆژ سەرقاڵی جێبەجێكردنی پلانەكانییەتی و لە ئێستاشدا دەستیكردوە بە جێبەجێ كردنی پلانێكی تر ئەویش، دابڕینی عەفرینە لە ناوچەكانی دیكەو خەریكی دروستكردنی دیواربەندێكە بە بەرزایی سێ مەتر.
ئاماژەی بەوەكردوە، ئەو دیوارە 70كم درێژ دەبێت و لە ناوچەی شێخ بەرەكات تا عەفرین و عەزاز درێژ دەبێتەوەو دەیانەوێت عەفرین لە هەمو ناوچەكانی دیكە داببڕن و هاوكات ببێتە هۆكارێكیش بۆ پاراستنی گروپە چەكدارییەكانی سەر بە توركیا.
ئاژانسەكە ئاماژەی بەوەكردوە، بەهۆی دروستكردنی ئەو دیوارەوە هاوڵاتی كورد ناتوانن بچنە ناوچەكانی بلبلێ و راجۆ-ی سەر بە عەفرین. ئەو ناوچانە بۆ توركمانەكان تەرخان كراون و یەكەی چەكداریی توركمانەكان لەو ناوچانە جێگیر كراون. ئەو عەرەبانەی لە غووتە-وە هاوردە كراون لە شاری عەفرین جێگیر كراون، كوردیش لە چەند گوندێكی شێراوا هەن.
جێی باسە پاش نزیكەی دوومانگ هێرشی بەربڵاو، توركیا و گروپە توندڕەوە سوریەكان، لە 18 ی ئازاری 2018 دا دەستیار بەسەر شاری عەفرینی رۆژئاوای كوردستاندا گرت.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group