ئەندامێكی ئەنجومەنی پارێزگا: نەوتی كەركوك بەقاچاخ دەبرێت بۆ بەسڕە

26/04/2019 عێراق

 

ئەندامێكی ئەنجومەنی پارێزگاری كەركووك ئاماژە بەوە دەكات كە بەردەوام نەوتی كەركووك لە ڕێگای قاچاغەوە دەبرێتە دەرەوە و چاوپۆشیشی لێ دەكرێت.
عەدنان كەركووكی, ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك لە لێدوانێكدا رایگەیاندووە: "دۆخی ئیداری و كارگێری و ئەمنیی كەركووك تێك چووە، لە شارێك ناچێت كە دۆخێكی ئاسایی هەبێت. ئەگەر لەجیاتی ئەنجومەنی پارێزگا حەشد بریار بدات و لە شوێنی پارێزگار، بەغدا بڕیار دەربكات و ئەمنییەتی شاریش هەر ڕۆژە و بەدەست گرووپێكەوە بێت، واتە تێك چووە ".
وتیشی: "نەوتی كەركووك ئێستا ڕاستەوخۆ بۆ ئێران ناچێت، بەڵكو بەقاچاغ دەبرێت بۆ بەسرە،‌ لەوێشەوە بۆ ئێران، ئەم حاڵەتە بەردەوامە و خەڵكی ئەو شارە بەردەوام سەیری دەكەن".

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group