پزیشكێك گێچەڵی سێكسی بە 177 خوێندكار كردووە

18/05/2019 هەمەڕەنگ

نەوا
لە زانكۆی ئۆهایۆ لە ئەمریكا، لەنێوان ساڵانی 1970 تا 1990، پزیشكی هەڵبژاردە وەرزشییەكانی زانكۆكە گێچەڵی سێكسی بە لانیكەم 177 خوێندكاری كوڕ كردوە.
لە راپۆرتی لێكۆڵینەوەدا، كە لەلایەن زانكۆكەوە بڵاوكراوەتەوە، ئاماژە بەوەكراوە ریچارد ستراوس پزیشكی وەرزشیی، كە بۆ ماوەی 20 ساڵ لە زانكۆی ئۆهایۆ تا ساڵانی 1990 و بەر لە خانەنشین بوونی كاریكردووە، گێچەڵی سێكسی بە لانیكەم 177 كوڕە خوێندكاری 16 تیمی وەرزشیی جیاوازی زانكۆكە كردوە.
لەوبارەیەوە مایكڵ درەیك سەرۆكی زانكۆی ئۆهایۆ ئاشكرایكردووە ئیدارەی زانكۆكە لە رووی دامەزراوەییەوە لاواز بوون لەبەرانبەر دەنگۆكانی دژی ریچارد ستراوس و نەیانتوانیوە هەنگاوی پێویست بۆ لێكۆڵینەوە لەبارەی گێچەڵە سێكسییەكان بهاوێژن.
ستراوس لە ساڵی 1995دا لە زانكۆكە خانەنشین بوە و ساڵی 2005یش لە تەمەنی 67 ساڵیدا خۆی كوشتوە.


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group