عادل عەبدولمەهدی سێ بەرپرسی باڵای عیراق لە بون بە ئۆپۆزسیۆن پەشیمان دەكاتەوە

19/05/2019 عێراق

نەوا
مەشعان جبوری سەرۆكی حزبی وەتەن ئاشكرایكرد، عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی عیراق بەڵێنی بە عەممار حەكیم سەرۆكی رەوتی حیكمە، ئەیاد عەللاوی سەرۆكی ئیئتیلافی وەتەنییە و حەیدەر عەبادی سەرۆكی ئیئتیلافی نەسڕ داوە بەشدارییان پێبكات لە حكومەتدا بەمەرجێك نەبنە ئۆپۆزسیۆن و ئەوەشی بە نامەیەكی دەستنوس پێ راگەیاندون.
مەشعان جبوری لە گفتوگۆیەكی تەلەفزیۆندا ئاماژەی بەوەدا، عادل عەبدولمەهدی هەریەكە لە حەكیم و عەبادی و عەللاوی رازی كردوە نەبنە ئۆپۆزسیۆن و بەنامەیەكی دەستنوس بەڵێنی پێداون كە بەشدارییان لەحكومەتدا پێبكات.
ئاماژەی بەوەشداوە، ماوەی 15 رۆژە سەرۆك وەزیران پشتگیری هاوپەیمانەكانی چاكسازی و بنیادنانەوەی بەدەستهێناوە و ئەو فراكسیۆنانەی ئاماژەیان بۆ ئۆپۆزسیۆن بوون دەكرد، ئێستا پشتگیری حكومەت دەكەن.
سەرۆكی حزبی وەتەن دەشڵێت "ناچینە سەر رێگەی راست ئەگەر ئۆپۆزسیۆن نەبێت". 


شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group