نه‌وا
رۆژنامه‌ى ئۆبزێرڤهرى به‌ریتانى له‌راپۆرتێكدا نوسیویه‌تی، بیانوه‌كانى شانه‌ى هه‌ڵۆكانى ناو ئیداره‌ى ئه‌مریكا بۆ بوونى مه‌ترسى ئێران به‌بێ بوونى هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك، جه‌نگى عیراق-مان له‌ساڵى 2003دا بیرده‌خاته‌وه و له‌به‌رانبه‌ریشدا ده‌نگى توندڕه‌وه‌كانى ئێران به‌رزده‌بنه‌وه.
رۆژنامه‌كه له‌راپۆرته‌كه‌یدا باسى لهوهكردوه، ئه‌مریكا به‌هێزترین توانای سه‌ربازییه له جیهاندا و ئه‌و هێزه له‌رابردودا روسیاى سۆڤێتى و رێكخراوى قاعیده له ئه‌فغانستان و سه‌دام حسێن له عیراقدا كرده ئامانج، ئامانجى داهاتوشى ئێرانه. بۆیه له‌ئێستادا ئیداره‌ى ئه‌مریكا بیر له‌وه‌ده‌كاته‌وه بچێته شه‌ڕێكى نوێوه یاخود نا. بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش به‌سه‌ر دوو گروپدا دابه‌ش بون، یه‌كه‌میان ههڵۆكانه كه ده‌یانه‌وێت سزاى ئێران بده‌ن له‌نێویاندا جۆن بۆڵتۆن راوێژكارى ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یی، كه پێشتریش پشتگیرى داگیركردنى عیراقى كرد، هه‌روه‌ها مایك پۆمپیۆ به‌ڕێوه‌به‌رى پێشووى CIA و وه‌زیرى ئێستاى ده‌ره‌وه، هه‌روه‌ها مایك پینس جێگرى سه‌رۆكى ئه‌مریكا، گروپى دووه‌میش دژى جه‌نگن ئه‌وانیش سه‌ركرده‌كانى حزبى دیموكراته‌كان له كۆنگرێس و ژماره‌یه‌ك پاڵێوراوى سه‌رۆكایه‌تى داهاتو له‌خۆده‌گرێت، هه‌روه‌ها هه‌ندێك له سه‌ركرده ئه‌منیه‌كانیشی تێدایه، كه دژى بیركردنه‌وه‌و شیكردنه‌وه‌كانى بۆڵتۆنن.
ئۆبزێرڤه‌ر رونیشیكردوه‌ته‌وه، سه‌باره‌ت به به‌ڵگه‌كان بۆ هه‌وڵه‌كانى ئێران و نیازى هێرشكردنه‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانى ئه‌مریكا، هه‌موو لایه‌كیان به‌لاڕێدابردنى راگه‌یاندنه‌كان و درۆكردن و ههڵبهستنهكانى پێش جه‌نگى عیراقیان بیردێت و ئه‌وه‌ى ئێرانیش له‌هه‌مان سیناریۆ ده‌چێت، پێشتریش نانسى بیلوسى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى ئه‌مریكا هۆشدارى له دوباره‌بونه‌وه‌ی هه‌مان سیناریۆ داوه.