لە ئەنجامی كردنە ئامانجی پاسێكی گەشتیاران لە نزیك مۆزەخانەی گەورەی میسر لە نزیك ناوچەی هەرەمەكانی پارێزگای جیزە، 17 كەس بریندار بوون.
بەگوێرەی هەواڵەكان لە كاتی تێپەڕبوونی پاسە گەشتیارەكەدا بۆمبێكی چێنراو تەقیوەتەوە و بەهۆیەوە 17 كەس بریندار بوون.
لەناو بریندارەكاندا 7 هاوڵاتی باشوری ئەفریقا هەیە و ئەوانی دیكەش سەرجەمیان میسرین.
مۆزەخانەی نوێی میسر دەكەوێتە ناوچەی "ئەهرامات" لە پارێزگای جیزە، كە بە یەكێك لە دیارترین شوێنە گەشتیارییەكانی ئەو وڵاتە دادەنرێت و بڕیارە لە ساڵی داهاتوودا بكرێتەوە.
لە كۆتایی ساڵی ڕابردووشدا بەهۆی تەقینەوەیەكی دیكە لە ناوچەیەكی گەشیاری پارێزگای جیزە سێ گەشتیاری ڤێتنامی و هاوڵاتیەكی میسری كوژران و 12 كەسی تریش برینداربوون.