فەرماندەی سوپای پاسداران: خوازیاری شەڕ نین

19/05/2019 جیهان
حسێن سەلامی، فەرماندەی سوپای پاسدارانی ئێران

حسێن سەلامی، فەرماندەی سوپای پاسدارانی ئێران باس لەوەدەكات، كە وڵاتەكەی خوازی شەڕ نییە، بەڵام هێزەكانیان لەوپەڕی ئامادەباشیدان.
سەلامی راشیگەیاندووە، كە دوژمنانی ئێران ئیرادە و ویستی شەڕیان نییە و دەترسن لەگەڵ ئێران بكەونە شەڕەوە.
فەرماندەی سوپای پاسداران، جەختیشی كردۆتەوە، كە هەرچەندە لەسەرجەم جومگە و بەشەكانی سوپای پاسداران لە رووی هێزی بەرگریەوە خۆیان ئامادەكردووە، بەڵام ئەمە بەس نییە و پێویستە بەردەوام هێزەكانیان مەشق و راهێنان بكەن.
جێی باسە دوای كشانەوەی ئەمریكا لە رێككەوتنی ئەتۆمی و گەڕانەوەی سزاكانی واشنتۆن بۆ سەر تاران، پەیوەندیە ئاڵۆزەكانی ئەو دوو وڵاتە زیاتر گرژی تێكەوت و سەرباری جوڵاندنی هێزی ئەمریكا بەرەو رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و كەنداو، بەرپرسانی باڵای ئێرانی باس لەوەدەكەن هیچ شەڕێك روونادات و بەهۆی ئەو فشارانەش ناچنە ژێر باری دانوستان لەگەڵ ئەمریكا.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group