سەرۆك كۆمار و سەركردەی لایەنە سیاسیەكانی عیراق تەئكید لە هەڵوێستی عیراق دەكەنەوە

19/05/2019 عێراق

نەوا-كاروان مەحمود 


سەركردە سیاسیەكانی عیراق لە ماڵی سەرۆك كۆماری عیراق كۆبوونەوەو وتەبێژی سەرۆكایەتی كۆماریش دەڵێت: "گفتوگۆ كراوە لەسەر كێشەكانی نێوان ئەمریكاو ئێران و چۆنێتی بێ لایەنی عیراق لەو پرسە". 
حەسەن جیهاد وتەبێژی سەرۆكایەتی كۆماریی عیراق بۆ رادیۆ نەوا وتی: "لە ماڵی د. بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆمار، سەركردەی لایەنە سیاسیەكانی عیراق گفتوگۆیان لەبارەی ئەو ئەزمەیەی كە لە نێوان ئێران و ئەمریكا هەیە كردووەو هەروەها تەئیكد لەسەر هەڵوێستی عیراق بكەنەوەو ئەگەر بتوانرێت رۆڵێكیان هەبێت بۆ كەمكردنەوەی ئەو گرفتانەی كە لەنێوان ئەو دوو وڵاتە هەیە".
راشیگەیاند، عیراق دەتوانێت رۆڵی هەبێت لە كەمكردنەوەی ئەو گرژیانەو خۆشی نەچێتە ناو ئەو ئاڵۆزیانە، ئەوەشی وت: "هەمووان كۆك بوون لەسەر ئەوەی عیراق لایەنگری هیچ لایەك نەكات و دەورێكی باش ببینێت بۆ كەمكردنەوەی ئەو كێشانەی دروستبووە".

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group