نه‌وا
به‌پێى لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كى كۆمپانیاى "هاریس" و ناوه‌ندى "وۆرك فۆرس"، بۆ ته‌ماشاكردنی كۆتا ئه‌ڵقه‌ى زنجیره‌ى كۆتایى یارى ته‌خته شاهانه‌ییه‌كان "Game Of Thrones" 10 ملیۆن و 700 هه‌زار كه‌س داواى مۆڵه‌تیان له‌كاره‌كانیان كردوه.
ئه‌و دوو دامه‌زراوه‌یه له‌راپۆرتێكدا ئاماژه‌یان به‌وه‌داوه، بۆئه‌وه‌ى بینه‌رى كۆتا ئه‌ڵقه‌ى زنجیره به‌ناوبانگه‌كه ببن، كه له كه‌ناڵى HBO په‌خش ده‌كرێت، 10 ملیۆن و 700 هه‌زار كارمه‌ند له جیهاندا كه بینه‌رى ئه‌و درامایه‌ن، داواى مۆڵه‌تیان له‌كاره‌كانیان كردوه.
روونیشكراوه‌ته‌وه، یه‌ك له‌سه‌ر سێى ئه‌و كارمه‌ندانه له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكان و رۆژى یه‌كشه‌ممه‌یان كردوه به مۆڵه‌ت.
زنجیره دراماى Game Of Thrones، كه وه‌رزى هه‌شته‌م و كۆتاییه‌تى، ماوه‌ى 8 ساڵه به‌رده‌وامه و به یه‌كێك له پڕبینه‌رترین زنجیره‌كانى جیهان داده‌نرێت، ته‌نها له ئه‌مریكا له‌كاتى په‌خشكردنیدا نزیكه‌ى 18 ملیۆن كه‌س راسته‌وخۆ له رێگه‌ى نێتۆركه‌وه ته‌ماشای ده‌كه‌ن.