سیناتۆرێكی كۆماریەكان: ئێران لە پشت هەڕەشەكانی سەر هێزەكانی ئەمریكایە لە عێراق

20/05/2019 جیهان

 

سیناتۆرێكی كۆماریەكانی ئەمریكا دەڵێت، بەردەوامی هەڕەشەكانی سەر بەرژەوەندیەكانی وڵاتەكەی، دەبێتە هۆی ئەوەی ئۆباڵی هەڵگیرسانی شەڕ لە كەنداو بكەوێتە ئەستۆی ئێران.
لیندسی گراهام، سیناتۆری كۆماریەكان لە هەژماری خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر رایگەیاند، دوای رونكردنەوەكانی جۆن بۆڵتۆن، راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی ئەمریكا، گەیشتوینەتە ئەو بڕوایەی تاران لە پشت هێرشی سەر كەشتیەكان لە نزیك بەندەرێكی ئیمارات، بۆریە نەوتیەكانی سعودیە و هەڕەشەكانی سەر هێزە ئەمریكیەكان لە عێراقە.
وتیشی: ئەگەر هێرش و هەڕشەكانی ئێران بۆ سەر ئەمریكیەكان و بەرژەوەندیەكانی ئەمریكا بەردەوام بێت، ئۆباڵی هەڵگیرسانی شەڕی دەكەوێتە ئەستۆ.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group