كەركوك...هەر جوتیارێكی كورد بچێت بەروبومەكەی بكوژێنێتەوە تەقەی لێدەكرێت

20/05/2019

نەوا- لاڤە كوردە

زەویە كشتوكاڵیەكانی جوتیارانی كورد لە گوندەكانی سنوری كەركوك دەسوتێندرێن و هەڕەشەشیان لێدەكرێت، كە نابێت گەنمەكانیان دروێنە بكەن.
لەوبارەیەوە مەردان عەبدولڕەحمان سەرۆكی لقی كەركوكی سەندیكای جوتیارانی كوردستان لەمیانی بەشداریكردنی لە بەرنامەی "شەقام"ی رادیۆ نەوادا وتی "هیچ حسابێك بۆ كورد نەكراوە لەو ناوچانەدا، جوتیارانی كورد بەروبومی كشتوكاڵیان لێداوە و گەنمیان چاندوە، بەڵام بەداخەوە زەویەكانیان دەسوتێندرێت و هەڕەشەشیان لێدەكرێت و كاتێك دەیانەوێت بیكوژێننەوە تەقەیان لێدەكرێت، هێزی عیراقی كە لە وێیە یارمەتی ئەو كەسانە دەدات بۆ سوتاندنی زەویەكان و بەهۆی ئەوەی بە شەویش ئەو كارە دەكرێت، كەسەكان نەناسراون، بەڵام بەئاشكرا بە ماتۆڕ و ئۆتۆمبێل دەچن".
وتیشی "زیاتر لە 500 دۆنم بەس گەنم سوتێندراوە و هەڕەشە لە جوتیارەكان و خاوەن دەڕاسەكانیش دەكرێت، كە نابێت گەنمەكە بدورنەوە".

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group