شەپۆلێكی گەرمای "مەترسیدار" بەڕێوەیە

21/05/2019 هەمەڕەنگ

نەوا
تۆڕی "ئەكیوریت وێزەر" تایبەتمەند لە كەشناسی هۆشداری لە شەپۆلێكی گەرمای "مەترسیدار" لە میسر دەدات، پاشان دەگوێزرێتەوە بۆ وڵاتانی دیكەی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و لەنێویشیاندا عیراق.
بەگوێرەی راپۆرتی ئەو تۆڕەی كەشناسی، لە رۆژی سێشەممەوە ئەو شەپۆلە رووی لە قاهیرەی پایتەختی میسر كردوە و پلەی گەرما چوەتە سەروو 38 پلەی سیلیزی، تا رۆژی هەینی زیاتر بەرزدەبێتەوە و دەگاتە 43 پلە.
هەروەها ئاماژە بەوەدراوە، كە ئەو شەپۆلە گەرمایە بەزوویی دەپەڕێتەوە بۆ شام و عیراق و توركیا و لە رۆژی چوارشەممەوە تا هەینی دەخایەنێت و پلەكانی گەرما بۆ سەروو 40 سەردەكەوێت.
بەگوێرەی هەمان تۆڕ، شەپۆلە گەرماكە لە رۆژی شەممەی داهاتو بەهۆی گەیشتنی شەپۆلێكی مامناوەند لە ئەوروپاوە كۆتاییدێت.


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group