هەوڵی ناردنی دوو فەوجی سەرۆك كۆمار بۆ ناوچە كێشە لەسەرەكان دەدرێت

22/05/2019 عێراق
جەمال شوكر پەرلەمانتاری كەركوك لە ئەنجومەنی نوێنەران

نەوا-كاروان مەحمود  
پەرلەمانتارێكی كەركوك لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایدەگەیەنێت، بۆ ناردنی دوو فەوجی سەرۆك كۆمار بۆ ناوچە كێشە لەسەرەكان گفتوگۆمان كردووەو چاوەڕوانی رەزامەندی عادل عەبدولمەهدی سەرۆكی هێزە چەكدارەكان دەكەین.
جەمال شوكر پەرلەمانتاری كەركوك لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە رادیۆ نەوای راگەیاند، ئێمە لە رۆژانی رابردوو لەسەر ناردنی فەوجی سەرۆك كۆماری عیراق بۆ ناوچە كێشە لەسەرەكان لەگەڵ نەتەوەیەكگرتووەكان و لایەن پەیوەندیدارەكان كۆبوونەوەمان كردووەو سەرۆك كۆماریش پێی باشە، بەڵام چاوەڕوانی رەزامەندی سەرۆكی هێزە چەكدارەكان دەكەین.
وتیشی: "چاوەڕوانی بڕیاری عادل عەبدولمەهدی سەرۆكی هێزە چەكدارەكان دەكەین و قسەش لەوبارەیەوە كراوە تاوەكو دروستكردنی هێزی هاوبەش لەوناوچانە ئەو دوو فەوجەی سەرۆك كۆمار رەوانەی ئەو ناوچانە بكرێت بۆ رێگری لە تەعریب و فشارەكان".
جەمال شوكر باسی لەوەشكرد، بەناردنی ئەو فەوجانەی سەرۆك كۆمار ئارامی بۆ ناوچەكە دەگەڕێتەوەو دەبێتە مایەی خۆشحاڵی بۆ خەڵكی ئەو ناوچانەش.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group