نه‌وا
به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ بۆ ماوه‌ی پێنج كاتژمێر شه‌ڕ و پێكدادان له‌نێوان هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و چه‌كدارانی داعش له دوو گوندی سنوری خورماتو رویداوه.
له‌وباره‌یه‌وه سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ بڵاویانكردوه‌ته‌وه، كه پێكدادانه‌كه له هه‌ردوو گوندی په‌ڵكانه و شۆراوی سه‌ربه قه‌زای خورماتو بوه و چه‌كدارانی داعش په‌لاماری سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه‌یان داوه.
سه‌باره‌ت به شه‌ڕه‌كه‌ش، عه‌لی هاشم ئه‌لحوسێنی وته‌بێژی حه‌شدی شه‌عبی له باكوری عیراق رایگه‌یاندوه، هێرشه‌كه له‌لایه‌ن چه‌كدارانی داعشه‌وه كراوه‌ته سه‌ر هێزی پێشمه‌رگه و فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانانیش به‌ده‌نگ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌وه چون و چه‌كداره‌كانی داعشیان بۆردومان كردوه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی رایگه‌یاند، چه‌كدارانی داعش هێرشیان كردوه‌ته‌سه‌ر كێڵگه‌ی عه‌لاس له پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین و ئه‌ندامێكی هێزه ئه‌منییه‌كان كوژراوه و پێنج-ی دیكه‌ش برینداربون.
هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌كه وتی "ژماره‌یه‌كی زۆر له چه‌كداره‌كانی داعش له به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی هێرشه‌كه‌دا كوژراون و ئه‌وانی دیكه‌ش پاشه‌كشێیان كردوه".