نه‌وا
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی راپه‌ڕین ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تبارێكی راگه‌یاند، كه بڕێك پاره‌ی له هاووڵاتییه‌ك سه‌ندوه.
له‌وباره‌یه‌وه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی راپه‌ڕین له په‌یجی خۆی له فه‌یسبوك بڵاویكردوه‌ته‌وه، دوای سكاڵای هاووڵاتییه‌كی دانیشتوی شاری رانیه له دژی كه‌سێك، كه بڕێك پاره‌ی به‌شێوه‌ی فێڵ لێ‌كردن و قۆڵبڕین لێ سه‌ندوه، دۆسییه‌ی لێكۆڵینه‌وه له‌لایه‌ن بنكه‌ی پۆلیسی رانیه‌وه رێكخرا و بڕیاری دادوه‌ر به‌ده‌ستهات بۆ دۆزینه‌وه و ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تباره‌كه.
راشیگه‌یاندوه، دوای به‌دواداچون و به‌ده‌ستهێنانی زانیاری و سود وه‌رگرتن له كامێراكانی چاودێریكردن، له‌لایه‌ن بنكه‌ی پۆلیسی رانیه‌وه تۆمه‌تباری سه‌ره‌كی دۆزرایه‌وه و ده‌ستگیركرا، له‌كاتی لێكۆڵینه‌وه‌شدا دانی ناوه به‌تاوانه‌كه‌یدا، كه به فێڵ لێ‌كردن و قۆڵبڕین بڕێك پاره‌ی له سكاڵاكار سه‌ندوه.
كورتكراوه‌ی ناوی تۆمه‌تباره‌كه (ك ، ڤ)ه‌و ته‌مه‌نی 46 ساڵه و له ره‌گه‌زی نێره، دانیشتوی شاری كه‌ركوكه و به بڕیاری دادوه‌ریش به‌پێی ماده‌ی 456 له یاسای سزادانی عیراقی راگیراوه و لێكۆڵینه‌وه له سكاڵاكه به‌رده‌وامه.