زانیاری لە بارەی رەوانەكردنی موچە لە بەغداوە بۆ هەرێم ئاشكرا دەكرێت

24/05/2019 عێراق

 

ئەندامێكی كوردی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەڵێت:، زانیارییم لە حكومەتی عیراق وەرگرتووە، كە لە پێش جەژنی رەمەزان، بەغدا موچەیەكی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان دەنێرێت.
غالب محەمەد، ئەندامی لیژنەی نەوت و وزە لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، رایگەیاند، بەپێی ئەو زانیارییانەی لە حكومەتی عیراقەوە دەستمانكەوتووە، لەپێش جەژنی رەمەزان بەغدا موچەیەكی دیكەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان دەنێرێت.
ئەو پەرلەمانتارە، وتیشی: رۆژی پێنجشەممە لە داواكاریی گشتیی عیراق سكاڵام لە دژی حكومەتی هەرێم تۆماركرد لە بەرامبەر دیارنەمان و دابەشنەكردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم، ئەگەر تا 15 رۆژی دیكەش داواكاریی گشتی وەڵامی نەبوو، لە دادگای فیدراڵی سكاڵا تۆمار دەكەم.
ئاشكراشیكرد، رۆژانە حكومەتی هەرێم بڕی 400 هەزار بەرمیل نەوت هەناردە دەكات و نرخی نەوتیش بەرزە، بۆیە بەبێ كێشە دەتوانێت موچە دابەشبكات.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group