فەیسبووك زیاد لە 2 ملیار هەژماری ساختەی سڕیوەتەوە

24/05/2019 هەمەڕەنگ

 

تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك رایگەیاند لە سێ مانگی سەرەتای 2019 دا ژمارەی پێوانەیی شكاندووە و تێیدا 2 ملیار و 200 ملیۆن هەژماری ساختەی داخستووە.
لە راگەیەندراوێكی فەیسبووكدا هاتوە لە چارەكی یەكەمی ساڵی 2019 دا نزیكەی 2 ملیار و 200 ملیۆن هەژماری ساختەی سڕیوەتەوە.
لە ٦ مانگی دواییدا تۆڕەكە كە رووبەڕووی هەڕەشەی ژمارەیەكی زۆر لە هەژماری ساختە بۆتەوە كە بێزاركەربوون و هۆكارەكەشی هێرشە ئۆتۆماتیكییەكان بووە، ئەمە لەكاتێكدایە لە چارەكی یەكەمی 2018 دا 1 ملیار و 200 ملیۆن هەژماری سڕیبوویەوە.
میدیای ئەمریكا ئاماژە بەوە دەكەن بەسڕینەوەی ئەو ژمارەیە لە چارەكی یەكەمی ئەمسالدا، فەیسبووك ژمارەی پێوانەیی تۆمار كردووە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group