كەش و هەوای رۆژی شەممە

24/05/2019

نەوا

پێشبینی دەكرێت رۆژی شەممە لە چەند ناوچەیەكی هەرێم نمەباران ببارێت.
بەڕێوبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم رایگەیاند، رۆژی شەممە 25 ی ئایار ئاسمانی پارێزگاكانی هەرێم لە دوانیوەڕۆدا لە نیمچەهەورەوە بۆ هەوری تەواو دەگۆڕێت و ئەگەری بارینی نمەباران لە ئارادایە، كە رێژەكەی لە ناوچە شاخاویە سنوریەكان زیاترە و هەندێك جار هەورەتریشقەشی لەگەڵ دەبێت.
سەبارەت بە كەركوكیش پێشبینی كراوە ئاسمان لە نێوان نیمچە هەور و هەوری تەواودا بێت.
وەك لە راگەیەنراوەكەی كەشناسیدا هاتووە، خێرایی با لە نێوان 5 بۆ 20 كیلۆمەتر لە كاتژمێرێكدا دەبێت و پێشبینیەكان بۆ نزمترین و بەرزترین پلەكانی گەرماش بەم جۆرەن:
هەولێر: نزمترین 24 بەرزترین 40
سلێمانی: نزمترین 21 بەرزترین 36
دهۆك: نزمترین 22 بەرزترین 36
كەركوك: نزمترین 25 بەرزترین 40 پلەی سیلیزی.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group