لە بارەی قۆناغی دووەمی سیستەمی بایۆمەتری رونكردنەوە دەدرێت

24/05/2019

 

راوێژكاری جێگری سەرۆكی حكومەت دەڵێت: جێبەجێكردنی قۆناغی دووەمی سیستمی بایۆمەتریی موچە، كە تایبەتە بە رێكخستنەوەی میلاكی دەكەوێتە كابینەی نوێی حكومەتی هەرێمەوە.
سەمیر هەورامی، ڕاوێژكاری میدیایی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم، لە لێدوانێكدا بۆ سایتی تۆڕی هەواڵی سلێمانی ڕایگەیاندوە: قۆناغی دووەمی سیستمی بایۆمەتری لەهەرێمی كوردستان بریتییە لە رێكخستنەوەی میلاك لەنێوان وەزارەت و دامەزراوە حكومییەكانی هەرێمی كوردستاندا.
باسی لەوەشكردووە:" لەئێستادا یەك ملیۆن و 250 هەزار موچەخۆر لە هەرێمی كوردستاندا هەیە، كە بەفیعلی موچە لەحكومەتی هەرێم وەردەگرن و هەنگاوی دووەمی تۆماری بایۆمەتریش، كە ئامانجی حكومەتی هەرێمە رێكخستنەوەی میلاكە لەبەشێكی فەرمانگەكاندا گرفتی كەمی فەرمانبەرمان هەیە و بەشێكی دیكەش دامەزراوە حكومیەكانیش فەرمانبەری زیادەمان هەیە بۆیە واپێویست دەكات دووبارە بەسەر دامەزراوەكاندا دابەشبكرێنەوەو كێشەی كەمی میلاك دروست نەبێت.
سەمیر هەورامی ڕونیشیكردەوە لەكاتی رێكخستنەوەو گواستنەوەی میلاكدا، هەر فەرمانبەرێك ئەگەر گرفتی جیاوازی موچەی هەبێت، دوای ئەو هەنگاوانە بۆی چارەسەردەكرێت.
راوێژكاری جێگری سەرۆكی حكومەت باسی لەوەشكردووە، جێبەجێكردنی قۆناغی دووەمی سیستمی بایۆمەتریی موچە، دەكەوێتە كابینەی نوێی حكومەتی هەرێمەوە.


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group