"ئیسرائیل خاڵێكی حەشدی شەعبی بۆردومان كردوە"

26/05/2019 عێراق

نەوا
ئیدی كۆهین شیكەرەوەی ئەكادیمی ئیسرائیلی كە بەكەسایەتیەكی نزیك لە حكومەتی ئەو وڵاتە دادەنرێت ئاشكرایكرد، ساڵی رابردوو هێزە ئاسمانیەكانی وڵاتەكەی خاڵێكی حەشدی شەعبی عیراقیان لە نزیك سنورەكانی سوریا بۆردومان كردوە.
ئیدی كۆهین لە ئەكاونتی خۆی لەتۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویكردوەتەوە، ساڵی رابردوو هێزە ئاسمانییەكانی ئیسرائیل خاڵێكی پشكنینیان لەناو پارێزگای ئەنباری عیراق و لەنزیك سنورەكانی سوریا بۆردومان كردووە.
بەشێك لەهێزەكانی ناو حەشدی شەعبی، بە لایەنی نزیك لە ئێران دادەنرێن، كە ئەوەش دژی بەرژەوەندیەكانی ئیسرائیلە لەناوچەكەدا و نایەوێت بە بەهێزی بمێنێتەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group