ویستیان بە پلانێكی جەهەننەمی بگەنە ئیسپانیا، بەڵام ئاشكرا بوون

26/05/2019 هەمەڕەنگ

نەوا
دەسەڵاتدارانی ئیسپانیا چوار ئۆتۆمبێلیان لە نزیك بەندەری ملیلە بە ژمارەیەك كۆچەرەوە دەستبەسەركرد، كە هەوڵیان دەدا بە شێوازێكی "جەهەننەمی"ی خۆیان بگەیەننە خاكی ئەو وڵاتە.


بەگوێرەی ئەو وێنانەی هێزی بەرگریی شارستانیی ئیسپانیا بڵاویكردوەتەوە، كەسە قاچاخەكان لەنێو بزوێنەری ئۆتۆمبێل، شوێنی پشتی تابلۆ و پشتەوەی ئۆتۆمبێلەكاندا خۆیان حەشارداوە.
ئەوەی پەیوەندی بە بزوێنەرەكەوە هەیە، مەترسی خنكان، تێكچونی دۆخی تەندروستی و ئازاری جومگەكان لەسەر كۆچەرەكان هەبوە. یەكێكی دیكەشیان لە پشت تابلۆی ژمارەی ئۆتۆمبێلێكیان خۆی حەشارداوە و یەكێكی دیكەش لە بەشی پشتەوەی ئۆتۆمبێلەكە خۆی شاردۆتەوە و ویستویانە لە مەغریبەوە خۆیان بگەیەننە ئیسپانیا.


ئەو كەسانەی دەستگیركراون، خەڵكی ئەفریقان و یەكێكیان كچێكی تەمەن 15 ساڵانە و هەمووشیان دەدرێن بە دادگای ئیسپانیا، چونكە ویستویانە بەشێوەی قاچاخ بچنە خاكی ئەو وڵاتەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group