نه‌وا
له دادگای سلێمانی، رۆژنامه‌نوس و نوسه‌رانی سكاڵاكار له‌گه‌ڵ شاسوار عه‌بدولواحید و گروپی سۆشیال میدیای نه‌وه‌ی نوێ روبه‌ڕوی یه‌ك كرانه‌وه.
رۆژی یه‌كشه‌ممه 26-5-2019، دادگای سلێمانی دانیشتنێكی روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی دادگاییكردنی به ئاماده‌بوونی پێنج رۆژنامه‌نوس و نوسه‌ری سكاڵاكار له‌به‌رانبه‌ر ئاماده‌بوونی (10) ئه‌دمینی په‌یجه‌كانی (فایلی نهێنی و داهاتویه‌كی نوێ و رۆژگوڵ و په‌یج و ماڵپه‌ڕی رۆژنامه‌و....) و شاسوار عه‌بدولواحیدی سه‌رۆكی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ و دوو سكرتێری سه‌رۆكی جوڵانه‌وه‌كه و دوو پارێزه‌ری ناوبراوان رێكخست.
ئه‌و پێنج رۆژنامه‌نوس و نوسه‌ره له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌یان به‌وه‌كردوه، له‌ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌كه‌دا هه‌ردوو سكرتێره‌كه‌ی شاسوار عه‌بدولواحید، له‌به‌رده‌م رۆژنامه‌نوس و نوسه‌ران و دادوه‌ردا دانیان به‌وه‌دا ناوه، كه فه‌رمان و رێنماییان له‌لایه‌ن شاسوار عه‌بدولواحیده‌وه وه‌رگرتووه بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و تۆمه‌ت و بوختانه داتاشراوه جۆراوجۆرانه‌ی بۆ ناوزڕاندنی ئێمه‌و ئه‌وانی تریش له‌ماڵپه‌ڕی (ڕۆژنامه)و په‌یجه بندیوار‌و نهێنییه‌كانی به‌شی سۆشیال میدیای (نه‌وه‌ی نوێ)دا بڵاویانكردۆته‌وه و راسته‌وخۆ شاسوار عه‌بدولواحید خۆی ده‌قی بوختان داتاشین و تۆمه‌ت هه‌ڵبه‌ستنه‌كانی داڕشتوه و بۆی ناردون بۆ بڵاوكردنه‌وه، ئێمه گه‌یشتینه ئه‌و قه‌ناعه‌ته‌ی به‌شێك له‌و (10) كه‌سه‌ی ئێستا له‌گه‌ڵ شاسوار عه‌بدولواحید ده‌ستگیركراون، كوڕی هه‌ژارن و بوونه‌ته قوربانی و له‌رێگه‌ی هه‌ندێك فشاره‌وه ئیستیغلالكراون و به‌كارهێنراون بۆ به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌و ماڵپه‌ڕ و په‌یجانه.
وتوشیانه "ئێمه له یه‌كه‌م دانیشتنی روبه‌ڕوبونه‌وه دادگاییه‌كه‌دا رایده‌گه‌یه‌نین، كه راسته به‌شێكین له قوربانییه‌كان، له‌هه‌مانكاتدا داواكارین ئه‌م كه‌یسه به‌شێوه‌یه‌كی دادپه‌روه‌رانه یه‌كلابكرێته‌وه و سورین له‌سه‌ر سكاڵاكه‌مان و وه‌رگرتنی مافی خۆمان".