نه‌وا
گه‌رده‌لول و زریانێكی به‌هێز ویلایه‌ته‌كانی ناوه‌ڕاستی ئه‌مریكای گرته‌وه و به‌و هۆیه‌وه دوو كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا.
به‌پێی ئه‌و هه‌واڵانه‌ی له راگه‌یاندنه‌كانی ئه‌مریكا بڵاوكراونه‌ته‌وه، گه‌رده‌لولێكی به‌هێز شاری ئه‌لرێنۆی ویلایه‌تی ئۆكلاهۆمای گرتووه‌ته‌وه و به‌و هۆیه‌وه دوو كه‌س گیانی له‌ده‌ستداوه و زیاتر له 24 كه‌سیش برینداربون، هه‌روه‌ها 10 كه‌س بێ سه‌روشوێن بون و سه‌دانی دیكه‌ش له ماڵوحاڵی خۆیان هه‌ڵكه‌نراون.
له‌و باره‌یه‌وه مات وایت سه‌رۆكی شاره‌وانی ئه‌لرێنۆ رایگه‌یاندوه، له دوای گه‌رده‌لوله‌كه لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كان بۆ كاره‌كانی رزگاركردن و دۆزینه‌وه له‌سه‌ر ئه‌ركه‌كانی خۆیانن.
به‌پێی ئه‌و راگه‌یاندراوه‌ی له هۆبه‌ی كه‌شوهه‌وای نیشتمانی ئه‌مریكا بڵاوكراوه‌ته‌وه، خێرایی گه‌رده‌لوله‌كه له نێوان 137 بۆ 177 كیلۆمه‌تردا بوه له كاتژمێرێكدا.