نه‌وا-سه‌عید عه‌بدوڵڵا-هه‌ولێر
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پشوی جه‌ژنی ره‌مه‌زانی راگه‌یاند، كه له‌ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی هه‌فته‌ی داهاتوه‌وه ده‌ستپێده‌كات.
ئه‌مڕۆ له رونكردنه‌وه‌یه‌كدا بۆ رۆژنامه‌نوسان، سه‌فین دزه‌یی وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، پشوی جه‌ژنی ره‌مه‌زان له رۆژی یه‌كشه‌ممه 2ی حوزه‌یرانه‌وه ده‌ستپێده‌كات و تا رۆژی شه‌ممه 8ی مانگ ده‌خایه‌نێت و رۆژی یه‌كشه‌ممه 9ی حوزه‌یران ده‌وامی داموده‌زگاكانی حكومه‌ت ده‌ستپێده‌كاته‌وه.
له‌باره‌ی پشووی وه‌زاره‌ته‌كانی خوێندنی باڵا و په‌روه‌رده‌ش وتی "به‌هۆی خشته‌ی ئه‌زمونه‌كانی كۆتایی ساڵه‌وه، هه‌ردوو وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و په‌روه‌رده خۆیان پشوه‌كانی ناوه‌نده‌كانی خوێندن دیاری ده‌كه‌ن".