ڤێتنام.. ملیۆنێك و 700 هەزار بەراز لەناوبران

27/05/2019 هەمەڕەنگ

نەوا
بەهۆی بڵاوبوونەوەی پەتای ئەنفلۆنزای بەراز لە ڤێتنام لەوەتەی مانگی شوباتی ئەمساڵەوە تاكو ئێستا، ملیۆنێك و 700 هەزار بەراز لەناوبراون.
بەپێی راگەیەندراوێكی وەزارەتی كشتوكاڵی ڤێتنام، لە دوای دەستنیشانكردنی پەتای ئەنفلۆنزای بەراز لە كێڵگەكانی 42 شاری ئەو وڵاتە، لە كۆتا دوو هەفتەی رابردوودا، 500 هەزار بەراز لەناوبراون.
راشگەیەندراوە لەوەتەی مانگی شوباتی ئەمساڵەوە تاكو ئێستا، ملیۆنێك و 700 هەزار بەراز لەناوبراون.
رێكخراوی خۆراك و كشتوكاڵی سەر بە نەتەوە یەكگرتووەكان لە مانگی ئاداری ئەمساڵ رایگەیاندبوو بەهۆی بڵاوبونەوەی ئەنفلۆنزای بەراز لەو وڵاتە، دەبێت ڤێتنام "دۆخی بەپەلەی نیشتمانی" رابگەیەنێت.


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group