ئینفانتینۆ بە سەرۆكی فیفا هەڵبژێردرایەوە

05/06/2019 وەرزش

نەوا
یەكێتی تۆپی پێی جیهان "فیفا" دوبارە جیانی ئینفانتینۆ سویسری بە سەرۆكی خۆی هەڵبژاردەوە و بەوپێیەش تا ساڵی 2023 لەو پۆستەدا دەمێنێتەوە.
ئەمڕۆ لە 69یەمین كۆبونەوەی كۆمەڵەی گشتی فیفادا، بە ئامادەبونی 211 ئەندام، بەبێ بونی هیچ ركابەرێك، ئینفانتینۆ بە تەزكیە كرایەوە بە سەرۆك و هەموو نوێنەرانی پێنج كیشوەرەكەشی جیهان بەڵێنەكەی خۆیان لەوبارەیەوە بردەسەر.
بەگوێرەی یاساكانی فیفا، هەر یەكێتییەكی تۆپی پێ خاوەنی دەنگێكە لە كۆمەڵەی گشتیدا و بەوپێیەش ئینفانتینۆی سویسری بۆ جاری دووەم بە سەرۆكی رێكخراوە جیهانییەكەدا هەڵبژێدرایەوە. لەكاتێكدا ساڵی 2016 توانی لەنێو پێنج كاندیددا، ببێتە براوەی پۆستەكەی.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group