تۆڕێكی بازرگانی سێكسی لە ئەوروپادا هەڵوەشێنرایەوە

05/06/2019 هەمەڕەنگ

نەوا
پۆلیسی پورتوگال هەڵوەشاندنەوەی تۆڕێكی بازرگانیكردنی بە مرۆڤەوە هەڵوەشاندەوە، كە خانمانی بێ دەسەڵاتی ناچاركردوە كاری سێكسی لە ئەوروپادا ئەنجامبدەن.
لەوبارەیەوە فەرمانگەی كۆچ و سنور لە پورتوگال ئاماژە بەوە دەدات، ماوەی شەش مانگ بەشتیوانی ئاژانسی پۆلیسی یەكێتی ئەوروپا "یورۆپۆل" گەڕان و لێكۆڵینەوەیان كردوە و توانیویانە هەشت كەسی بیانی دەستگیربكەن، كە بازرگانیان بە خانمانەوە كردوە و پارەیان سپیكردوەتەوە و هەمووشیان ئەندامی باندێكی تاوانكاری رێكخراون.
پرۆسەی گەڕانەكە لە باكوری پورتوگال ئەنجامدراوە و 12 خانو، 12 ئۆتۆمبێل پشكنینیان بۆكراوە و دەست بەسەر خشڵ، پارە و بەڵگەنامەی ساختەدا گیراوە، دوو كۆمپانیای گواستنەوەی پارە و گەشتیاریش پشكنینان تێدا كراوە.
بەگوێرەی زانیارییەكان، ئەو بازرگانانە، پەنایان بۆ "قەناعەتپێكردن، قۆڵبڕین و هەڕەشە" بردوە بۆ لە خشتەبردنی 20 خانم، كە نە پارەیان هەبوە و نە پشتیوانی خێزانی. ئەو خانمانە هۆكارێك بون بۆ كۆكردنەوەی پارە و دانەوەی قەرز و كاركردن بۆ سەرۆكی باندەكە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group