نه‌وا
جه‌نه‌ڕاڵ تۆد كانته‌ربێری فه‌رمانده‌ی بنكه‌ی ئاسمانی "لوكه" له ویلایه‌تی ئاریزۆنای ئه‌مریكا رایگه‌یاند، به‌هۆكاری ئه‌منی، راهێنانی فڕۆكه‌وانه توركه‌كان له‌سه‌ر فڕۆكه‌ی جه‌نگی F-35 راگیراوه.
ئه‌و به‌رپرسه باڵایه‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریكا رۆژی هه‌ینی رابردو فه‌رمانی راگرتنی كاروچالاكی (بۆ فڕۆكه‌وانه توركه‌كان) ده‌ركردوه و جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌منییه‌ت ده‌كاته‌وه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، مایك ئاندرێ وته‌بێژی پێنتاگۆن رایگه‌یاند، وه‌زاره‌ته‌كه‌یان ئاگاداری راگرتنی فڕینه‌كانی فڕۆكه‌وانه توركه‌كانه. ئه‌گه‌ر سیاسه‌تی توركیا نه‌گۆڕدرێت، ئه‌وا له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانه توركه‌كانیان پێكه‌وه كارده‌كه‌ن بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌شدارییان له پڕۆگرامی F-35دا.
چوار فڕۆكه‌وان و 20 كارمه‌ندی سه‌ر به هێزی ئاسمانی توركیا له بنكه‌ی سه‌ربازیی لوكه له ویلایه‌تی ئه‌ریزۆنا له ئه‌ركدان، به‌ڵام به‌هۆی ئاره‌زووی كڕینی سیسته‌می به‌رگریی ئاسمانی S-400ی روسی له‌لایه‌ن توركیاوه، ئیداره‌ی ئه‌مریكا باس له سه‌پاندنی زنجیره‌یه‌ك سزا به‌سه‌ر ئه‌نقه‌ره‌دا ده‌كات، كه راگرتنی راده‌ستكردنی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی ئێف-35یشی تێدایه.