وه‌زیرى كاره‌باى عیراق: هیچ كێشه‌یه‌ك له‌ به‌رهه‌مهێنانى كاره‌بادا نییه‌

12/06/2019 عێراق

نه‌وا
لوئه‌ى خه‌تیب وه‌زیرى كاره‌باى عیراق ده‌ڵێت، هیچ كێشه‌یه‌كیان له‌به‌رهه‌مهێنانى كاره‌بادا نییه‌و دابیننه‌كردنى كاره‌باش به‌شێوه‌یه‌كى ته‌واوه‌تى بۆ هه‌ندێك ناوچه‌ هۆكاره‌كه‌ى بوونى كێشه‌یه‌ له‌هێڵه‌كانى دابه‌شكردن.
لوئه‌ى خه‌تیب له‌لێدوانێكى رۆژنامه‌وانیدا وتى، بڕى به‌رهه‌مى كاره‌باى عیراق له‌ئێستادا به‌سه‌ بۆ ئه‌وه‌ى لانیكه‌م 20 كاتژمێر كاره‌با دابین بكرێت بۆ زۆرینه‌ى پارێزگاكان به‌بێ كێشه‌، به‌ڵام كێشه‌ له‌ هێڵه‌كانى دابه‌شكردندا هه‌یه‌ نه‌ك به‌رهه‌مهێنان.
وتیشى "شه‌ڕى دژى تیرۆر كاریگه‌رى له‌ سیستمى كاره‌با كردوه‌ و 25%ى تواناى وه‌به‌رهێنانى له‌ناوبردوه‌، هه‌روه‌ها 18%ى هێڵه‌كانى گواستنه‌وه‌ى و دابه‌شكردنى له‌ناوبردوه‌ به‌تایبه‌تى له‌ 4 پارێزگادا ئه‌وه‌ش بوه‌ته‌هۆى گوشارخستنه‌سه‌ر سیستمى كاره‌با به‌شێوه‌یه‌كى گشتى.
وه‌زیرى كاره‌باى عیراق رونیشیكردوه‌ته‌وه‌، كێشه‌كانى گواستنه‌وه‌و دابه‌شكردن پێویستى به‌ ژێرخان و كارى مه‌ده‌نى گه‌وره‌ هه‌یه‌ و دروستكردنى تۆڕى زیره‌ك له‌باكوره‌وه‌ بۆ باشوریش پێویستى به‌ داهاتى گه‌وره‌ هه‌یه‌، به‌جۆرێك ته‌نها گه‌شه‌پێدانى تۆڕه‌كانى دابه‌شكردن پێویستى به‌ 20 ملیار دۆلار هه‌یه‌.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group