توركیا رێگایەكی سەرەكی پارێزگای دهۆكی بۆردومان كرد

12/06/2019

نەوا
فڕۆكە جەنگیەكانی توركیا رێگای سەرەكی نێوان دهۆك - ئامێدیان بۆردومانكرد.
ئێوارەی رۆژی چوارشەممە فڕۆكە جەنگیەكانی توركیا رێگای سەرەكی نێوان دهۆك و قەزای ئامێدیان بۆردومانكرد.
لەوبارەوە ئیسماعیل مستەفا قایمقامی ئامێدی لە لێدوانێكدا رایگەیاندووە، بۆردومانەكە هیچ زیانێكی گیانی بەدواوە نەبووە.
بەپێی وتەی شایەتحاڵەكان بۆردومانەكە تەنها 50 مەتر لە بارەگای لقی 18 پارتیەوە دوربووە و بەنزینخانەیەك كراوەتە ئامانج و زیان بە رێگای سەرەكی دهۆك – ئامێدی گەیشتووە.
ماوەیەكە توركیا بە پاساوی بوونی گەریلاكانی پەكەكە هێرشی زەمینی و ئاسمانی بۆسەر ناوچە سنوریەكانی هەرێمی كوردستان چڕكردۆتەوەو لەچەند شوێنێك لە قوڵایی خاكی هەرێم بنكە و بارەگاكانی زیادكردووە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group