22 كارمه‌ندی ئیكسۆن مۆبیل گه‌ڕانه‌وه‌ باشوری عیراق

13/06/2019 عێراق

نه‌وا
 به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كۆمپانیای ئیكسۆن مۆبیل رایده‌گه‌یه‌نێت، 22 كارمه‌ند له‌ كۆمپانیاكه‌یان گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ سه‌ر كاره‌كانیان له‌ كێڵگه‌ی رۆژئاوای قوڕنه‌ 1 له‌ پارێزگای به‌سڕه‌ی باشووری عیراق.
خالید حه‌مزه‌ به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كۆمپانیای ئیكسۆن مۆبیلی ئه‌مریكی له‌لێدوانێكدا بۆ كه‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنی فه‌رمی ده‌وڵه‌ت له‌ عیراق رایگه‌یاندوه‌ ، بڕیاره‌ رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوو سه‌رجه‌م كارمه‌ندانی دیكه‌ی كۆمپانیاكه‌ بگه‌ڕێنه‌وه‌ عیراق.
خالید حه‌مزه‌ رونیكرده‌وه‌ به‌رهه‌می كێڵگه‌ نه‌وتییه‌كه‌ له‌ئێستادا رۆژانه‌ 435 به‌رمیله‌ و وه‌ك پلانی بۆ دانراوه‌ به‌رهه‌مه‌كه‌ی به‌رزده‌كرێته‌وه‌ بۆ 450 هه‌زار به‌رمیل له‌ رۆژێكدا.
له‌ 18ی ئایاری رابردودا، 80 كارمه‌ندی كۆمپانیای ئیكسۆن مۆبیلی ئه‌مریكی به‌هۆكاری ئه‌منی، عیراقیان جێهێشت و چونه‌ ئیمارات.


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group