له‌ ناوچه‌ی كه‌نداو هێرشكرایه‌سه‌ر دوو كه‌شتی زه‌به‌لاحی گواستنه‌وه‌ی نه‌وت

پێش 2 هەفتە جیهان

نه‌وا
به‌یانی ئه‌مڕۆ له‌نێو ده‌ریای عوممان له‌ ناوچه‌ی كه‌نداو هێرشكرایه‌سه‌ر دوو كه‌شتی گه‌وره‌ی گواستنه‌وه‌ی نه‌وت و به‌هۆیه‌وه‌ نرخی نه‌وتیش به‌رزبۆوه‌.
به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، دوو ته‌قینه‌وه‌كه‌ زۆر گه‌وره‌ بون و هه‌ردوو كه‌شتییه‌كه‌ش زه‌به‌لاحن و نه‌وتی وڵاتانی كه‌نداو بۆ بازاڕه‌كانی جیهان ده‌گوێزنه‌وه‌.
هه‌ر دوای دوو ته‌قینه‌وه‌كه‌ش، نرخی نه‌وت له‌ بازاڕه‌كانی جیهاندا به‌رزبونه‌وه‌ی گه‌وره‌ی به‌خۆیه‌وه‌ بینی و هه‌ر به‌رمیلێكی برێنت له‌ 59 دۆلار و 72 سه‌نته‌وه‌ گه‌یشته‌ 61 دۆلار و 74 سه‌نت.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group