نه‌وا
وه‌زاره‌تی كاره‌بای هه‌رێم رایده‌گه‌یه‌نێتن له‌ناوه‌ڕاستی مانگی حوزه‌یران 17-18 كاتژمێر كاره‌با ده‌درێت به هاووڵاتیان
وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، پاش هه‌ڵسه‌نگاندی بارودۆخی كاره‌با و چۆنیه‌تی ئیشپێكردنی یه‌كه‌كانی وێستگه‌كانی غازی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با و كارۆ ئاوی له‌هه‌ردوو به‌نداوی دوكان و ده‌ربه‌ندیخان، كه له ئێستادا به‌تێكڕا 3هه‌زار و 570 مێگاوات كاره‌با به‌رهه‌م ده‌هێنرێت، به‌م بڕه كاره‌بایه و به‌ڕه‌چاوكردنی به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما و هه‌ڵكشانی خواست له‌سه‌ر به‌كارهێنانی كاره‌با بۆ 5000 مێگاوات، وه‌زاره‌تی كاره‌با ده‌توانێت له ناوه‌راستی ئه‌م مانگه 17- 18 كاتژمێر كاره‌با بدات به هاووڵاتیان و 6 كاتژمێره‌كه‌ی دیكه‌ش له رێگه‌ی موه‌لیده‌ی ئه‌هلیه‌وه كاره‌با به‌سه‌ر هاوڵاتیاندا دابه‌ش ده‌كرێت.
وه‌زاره‌تی كاره‌با داوا له‌هاووڵاتیان ده‌كات هاوكاریان بن له‌كه‌مكردنه‌وه‌ی زیاد به‌كارهێنانی كاره‌با، چونكه له وه‌رزی هاوین دا بارگرانیه‌كی زۆر ده‌كه‌وێته سه‌ر وێستگه‌و گۆڕه‌رو تۆڕه‌كانی دابه‌شكردنی كاره‌باو به‌هۆیه‌وه زۆرجار به‌پێی پێویست ناتوانرێت كاره‌با بگه‌یه‌نرێته هه‌موو هاوبه‌شانی كاره‌با.