نه‌وا
فڕۆكه جه‌نگیه‌كانى توركیا هێرشێكیان بۆسه‌ر ناوچه‌ى ئامێدى هه‌رێمى كوردستان ئه‌نجامدا و به‌پێى وته‌ى شایه‌تحاڵه‌كانیش زیانى مادى زۆرى به‌دواوه بوه.
له‌وباره‌یه‌وه كه‌ناڵی "سكاى نیوز" بڵاویكردوه‌ته‌وه، به‌یانى ئه‌مڕۆ (پێنجشه‌ممه) فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا هێرشیان كردوه‌ته‌سه‌ر ناوچه‌ى ئامێدى سه‌ربه پارێزگاى دهۆك.
رونیشكراوه‌ته‌وه، بۆردومانه‌كه زیانى زۆرى به‌دواوه بووه‌و تۆڕه‌كانى ئاو و كاره‌باى ناوچه‌كه‌ى كردوه‌ته ئامانج، هه‌روه‌ها وێستگه‌یه‌كى سوته‌مه‌نى وێران كردوه و رێگه‌ى سه‌ره‌كى نێوان ئامێدى-دهۆك-یشی بڕیوه.
لاى خۆیشیه‌وه ماڵپه‌ڕی "رۆژنیوز" بڵاویكردوه‌ته‌وه، تۆڕى ئاوى سه‌رسه‌نگ، بامه‌ڕنێ و قه‌دیش و سه‌رجه‌م ناوچه‌كانى دیكه‌ی ئامێدى زیانى زۆریان پێگه‌یشتوه، هه‌روه‌ها زیانێكى زۆر به ماڵ و موڵكى هاووڵاتیان گه‌یشتوه.