7 سودی چاوەڕواننەكراوی فەلافل

13/06/2019 هەمەڕەنگ

نەوا
فەلافل لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و لە كوردستانی خۆیشمان كڕیارێكی زۆری هەیە، یەكەم: بەهۆی نرخەوە (هەرزانە)، دووەم: ئازاربەخش نییە بۆ گەدە و قورس نییە، سێیەم: ئاسان ئامادە دەكرێت و تێچوی كەمە.
لەگەڵ تامە خۆشەكەی، 7 سودی تەندروستی هەیە، كە چاوەڕواننەكراوە:
1-سەرچاوەی پرۆتینە: بەوپێیەی لە پاقلەمەنییەكان دروست دەكرێت، بۆیە سەرچاوەی دەوڵەمەندی پرۆتین و ئاسنە و چەوریشی كەمە.
2-چەوری تەندروست: سەرەڕای كەمی ئاستی چەوری، لەگەڵ ئەوەشدا ئەو چەورییەی تێیدایە باشە، چونكە ماست و نان و سەوزەی لەگەڵدایە و خواردنیان سودی تەندروستی هەیە.
3-باڵانسی شەكرە رادەگرێت: بەوپێیەی خواردنی فەلافل هەستی لەناكاوی وزەت پێنابەخشێت، كە بەخێرایی نامێنێت وەك ئەوەی لەگەڵ خواردنی دەوڵەمەند بە كاربۆهیدرات هەستی پێدەكەیت، بۆیە ئەو كارە دەبێتەهۆی پاراستنی باڵانسی شەكری ناو خوێن بەشێوەیەكی سروشتی، لە ماندوێتی و خاوبونەوە دورت دەخاتەوە.
4-بە ئاسن دەوڵەمەندە: ئاسنێكی زۆر لە فەلافلدا هەیە و گرنگە بۆ تەندروستی، كە مرۆڤ پێویستیەتی بۆ دروستكردنی خڕۆكەی سوری ناو خوێن، كە ئۆكسجین بۆ هەموو بەشەكانی جەستە دەبات.
5-تەندروستی خانمان دەپارێزێت: بەپێی ماڵپەڕی webteb، فەلافل یارمەتیدەرە بۆ پاراستنی تەندروستی خانمان، بەتایبەت مەترسی توشبون بە نەخۆشی شێرپەنجەی مەمك كەمدەكاتەوە، مەترسی فشەڵی ئێسكیش دوردەخاتەوە.
6-سەرچاوەی ریشاڵە خۆراكییەكانە: فەلافل پڕە لە ریشاڵە خۆراكییەكان، كە سودی زۆری تەندروستییان هەیە لەوانەش، كەمكردنەوەی مەترسی توشبون بە شێرپەنجە جۆراوجۆرەكان، پاراستنی مرۆڤ لە نەخۆشی دڵ، دورخستنەوەی مرۆڤ لە نەخۆشی شەكرە، پتەوكردنی كاری گەدە و هەرەسكردن بەشێوەیەكی گشتی، سەرەڕای ئەوەش بۆ ماوەیەكی دورودرێژ هەست بە تێربون دەكەیت.
7-كالۆری نزمە: فەلافل كالۆرییەكەی نزمە بەراورد بە خواردنەكانی دیكە، بۆیە ترسی قەڵەوبون و زیادبونی كێشت نابێت.
سەرەڕای ئەو 7 سودە، ئاگاداربە زۆر نەیخۆیت، چونكە زیانی هەیە لە كاتی زۆر خواردنیدا، لە پێش هەمویانەوە شێوازی سوركردنەوەی كاریگەری نەرێنی دەبێت ئەگەر زۆر بیخۆیت.
 

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group